AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٩ ١٠:٥٧

باقری ڕایگەیاند:

کارگرووپی چارەسەری گەمارۆکان پێک دێت/کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو

کارگرووپی چارەسەری گەمارۆکان پێک دێت/کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران وتی: ئەبێ بابەتی سەرەکی دانوستانەکان هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا بێت و بەختەوەرانە ئەندامەکان لەسەری کۆکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئێران و 1+4 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوو بابەتی سەرەکیمان هەبوو، یەکێکی سەبارەت بە دۆخی بەڕێوەچوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەوی دیکە بەرچاوگەی ئەندامەکان بۆ بەرەوپێش بردنی دانوستان بوو. هەر یەکە لە وڵاتەکان ڕوانگەی خۆیانیان بەیان کرد و ئێرانیش وتی کە هۆکاری دۆخی ئێستا هەوڵی ئەمریکا بۆ پێشێل کردنی ڕێککەوتنی انڤۆکی و پێشێل کرانی بڕیارنامەی 2231 و چوونە دەرەوەی لە ڕێککەوتنەکەیە و ئەندامەکانی تریش لەسەری جەختیان کرد.

ناوبراو درێژەی دا: خاڵێکی دیکە کە لە کۆبوونەوەکە لەسەری جەست کرا، پرسی بەردەوام بوونی ئەو دۆخیەیە، واتا سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا کەبەدوای چوونە دەرەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گیرایە بەر لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی ئێستایان لەگەڵ سیاسەتەکانی دەوڵەتی پێشوو دژایەتی هەبووە و هەیەتی.

ناوبراو وتیشی: سبەی سەرلەبەیانی کارگرووپی چارەسەری گەمارۆکان بە بەشداری کارناسانی هەموو وڵاتەکانی ئەندامی گرووپی 1+4 و ئێران پێک دێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە جەختمان کرد کە پێداویستییەکان هاوپەیوەند بە چارەسەری گەمارۆکان ئەبێ چارەسەر بکرێت، لەوانە ئەبێ هەندێک مەرجمان بۆ دەستەبەر بکەن کە نیشانی بدات دەوڵەتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەتوانن لە ئەو ڕێککەوتنە بچنە دەرەوە و نەتوانن گەمارۆی نوێ بسەپێنن.

باقری هەروەها کۆبوونەوەی دوێنێی ئەرێنی وەسف کرد و گەشبینی خۆیی لە دانوستانەکان ڕاگەیاند.

News ID 40155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha